**کۆیلەی سێبەر**
بەشی ٨: هیچ شتێک
“چونکە دڕندەکە نەمردووە.”
ئەم قسە نیگەرانکەرانە لە بێدەنگیدا درەوشانەوە. سێ جووت چاو فراوان بوون، ڕێک سەیری سەنییان دەکرد.
“بۆچی وا دەڵێیت؟”
دوای بیرکردنەوە لێی، سەنی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ستەمکارەکە، لە ڕاستیدا، هێشتا زیندووە. هۆکارەکەی زۆر سادە بوو: ئەو گوێی لە “جادوو” نەبوو پیرۆزبایی لێ بکات بۆ کوشتنی بوونەوەرەکە دوای ئەوەی لە هەڵدێرەکە کەوتە خوارەوە. کە ئەمەش بەو مانایە بوو کە نەکوژراوە.
بەڵام نەیدەتوانی ئەمە بۆ هاوەڵەکانی ڕوون بکاتەوە.
ئاماژەی بۆ سەرەوە کرد.
“دڕندەکە لە بەرزاییەکی باوەڕپێنەکراوەوە بازى دا تا لەسەر ئەم سەکۆیە بنیشێتەوە. کەچی هیچ زیانی پێنەگەیشت. بۆچی دەبێت بەکەوتنە خوارەوە لە سەکۆکە بمرێت؟”
نە پاڵەوان و نە کۆیلەکان نەیانتوانی هیچ کەم و کورتییەک لە بەڵگەکەیدا بدۆزنەوە.
سەنی بەردەوام بوو.
“کەواتە ئەمە بەو مانایەیە کە ئەو هێشتا زیندووە، لە شوێنێکی خوارەوەی کێوەکە. بۆیە بە گەڕانەوەمان، ئێمە خۆمان دەخەینە ناو دەمیەوە.”
گوماناوییەکە بە دەنگی بەرز جنێوی دا و نزیکتر بووەوە لە ئاگرەکە، بە ترسەوە لە چاوەکانیدا سەیری ناو تاریکییەکەی دەکرد. زاناکە دەستی بە پەرەگوێچکەکانیدا هێنا و لەبەر خۆیەوە وتی:
“بێگومان. بۆچی خۆم درکم پێ نەکرد؟”
پاڵەوان لە هەر سێکیان خۆڕاگرتر بوو. دوای بیرکردنەوە، سەری لەقاند.
“کەواتە دەچینە سەرەوە و بەسەر ڕێڕەوی چیایەکەدا تێدەپەڕین. بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە…”
سەیری ئەو ئاڕاستەیەی کرد کە ستەمکارەکەی لێ کەوتبووە خوارەوە.
“ئەگەر دڕندەکە هێشتا زیندوو بێت، ئەگەری زۆر هەیە بگەڕێتەوە ئێرە، و پاشان ڕاومان بنێت. کە ئەمەش واتای ئەوەیە کات زۆر گرنگە. پێویستە هەر کە خۆر هەڵهات بکەوینە ڕێ.”
ئاماژەی بۆ لاشە دڕاوەکان کرد کە سەکۆکەیان پڕ کردبوو.
“چیتر ناتوانین ڕێگە بە خۆمان بدەین هەموو شەوەکە پشوو بدەین. پێویستە ئێستا پێداویستییەکان کۆبکەینەوە. ئەگەر دەرفەت هەبوایە، حەزم دەکرد دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەوەی دەتوانین لێیانەوە، لانیکەم ناشتنێکی سادە بۆ ئەم خەڵکە بکەین، بەڵام بەداخەوە، چارەنووس بە جۆرێکی تر بڕیاری داوە.”
پاڵەوان هەستایە سەر پێ و چەقۆیەکی تیژی ڕاوەشاند. گوماناوییەکە گرژ بوو و بە وریاییەوە سەیری تیغەکەی دەکرد، بەڵام دواتر ئارام بووەوە کاتێک بینی سەربازە گەنجەکە هیچ نیشانەیەکی دوژمنکاری نیشان نادات.
“خواردن، ئاو، جلی گەرم، دار بۆ سووتاندن. ئەمانە ئەو شتانەن کە پێویستە بیاندۆزینەوە. با دابەش ببین و هەر یەکێکمان ئەرکێک جێبەجێ بکات.”
پاشان بە سەری چەقۆکە ئاماژەی بۆ خۆی کرد.
“من لاشەی گاکان کەرت دەکەم تا کەمێک گۆشتمان دەست بکەوێت.”
زاناکە سەیری دەوروبەری سەکۆ بەردینەکەی کرد — کە زۆربەی نوقمی سێبەرە قووڵەکان ببوو — و دەموچاوی تێکچوو.
“منیش بەدوای داردا دەگەڕێم.”
گوماناوییەکەش سەیری چەپ و ڕاستی کرد، بە بریسکەیەکی سەیر لە چاوەکانیدا.
“کەواتە منیش دەچم شتێکی گەرم بدۆزمەوە بۆ پۆشین.”
سەنی کۆتا کەس بوو کە مابۆوە. پاڵەوان نیگایەکی درێژی لێ کرد.
“زۆربەی ئاوەکانمان لەسەر عەرەبانەکە هەڵگیرابوون. بەڵام هەر یەکێک لە براکانی من کە کەوتوون مەتارەیەکی پێ بوو. هەرچییەکت دەست دەکەوێت کۆیان بکەرەوە.”
***
ماوەیەک دواتر، بە دوورییەکی پێویست لە ئاگرەکە کە لەناو سێبەرەکاندا ون بێت، سەنی بەدوای سەربازە مردووەکاندا دەگەڕا و نیو دەرزەن مەتارە پێشتر قورساییان خستبووە سەری. بە لەرزەوە لە سەرمادا، دواجار گەیشتە سەر کۆتا لاشەی شێواو کە زرێی چەرمی پۆشتبوو.
پیرە جەنگاوەرەکە — ئەو کەسەی کە قامچی لێدابوو لەبەر هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مەتارەکەی پاڵەوان — بە سەختی بریندار ببوو و خەریک بوو دەمرد، بەڵام، وەک موعجیزە، هێشتا نەمردبوو و کۆڵی نەدابوو. برینی ترسناک سنگ و گەدەی داپۆشیبوو، و بە ڕوونی ئازارێکی زۆری هەبوو.
کاتی ئەو خەریک بوو تەواو دەبوو.
سەنی لە تەنیشت سەربازەکە کە لەسەرەمەرگ دابوو چۆکی دادا و سەیری کرد، بەدوای مەتارەکەی پیاوەکەدا دەگەڕا.
‘چ گاڵتەجاڕیەکە،’ وا بیری کردەوە.
پیاوە بەتەمەنەکە هەوڵیدا چاوەکانی لەسەر سەنی چڕ بکاتەوە و بە بێهێزی دەستی جوڵاند، بۆ شتێک دەگەڕا. سەنی سەیری خوارەوەی کرد و تێبینی شمشێرێکی شکاوی کرد کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو نەک زۆر دوور لەوان. بە پەرۆشیەوە، هەڵیگرتەوە.
“بۆ ئەمە دەگەڕێیت؟ بۆچی؟ ئایا ئێوە وەک ڤایکینگەکانن، یە پەرۆشن بۆ ئەوەی بمرن لە کاتێکدا چەکێک لە دەستتاندا بێت؟”
سەربازەکە کە لەسەرەمەرگ دابوو وەڵامی نەدایەوە، بە هەستێکی نادیار و توند لە چاوەکانیدا سەیری کۆیلە گەنجەکەی دەکرد.
سەنی ئاهێکی هەڵکێشا.
“باشە، ئەمەش هەر دەبێت. چونکە لە کۆتاییدا، من بەڵێنم دابوو کە سەیری مردنت بکەم.”
بەو قسەیە، چەمایەوە بۆ پێشەوە و گەرووی پیرەمێردەکەی بە لێوارە تیژەکەی تیغە شکاوەکەی بڕی، پاشان فڕێی دا. سەربازەکە لەرزی، لەناو خوێنی خۆیدا دەخنکا. دەربڕینی چاوەکانی گۆڕا — ئایا سوپاسگوزاری بوو؟ یان ڕق؟ سەنی نەیدەزانی.
خەیاڵ بێت یان نا، ئەوە یەکەمجاری بوو مرۆڤێک بکوژێت. سەنی چاوەڕێی دەکرد هەست بە تاوان یان ترس بکات، بەڵام لە ڕاستیدا، هیچ شتێک نەبوو. وا دەردەکەوت، بۆ باش بێت یان خراپ، گەورەبوونە دڕندانەکەی لە جیهانە ڕاستەقینەکەدا بە باشی بۆ ئەم ساتە ئامادەی کردبوو.
بە بێدەنگی لە نزیک پیرەمێردەکە دانیشت، وەک هاوەڵێک لەم کۆتا گەشتەیدا لەگەڵیدا بوو.
دوای ماوەیەک، دەنگی “جادوو” بە چرپە هاتە ناو گوێی:
[تۆ مرۆڤێکی خەوتووت کوشت، ناو نەزانراو.]
سەنی ڕاچڵەکی.
‘ئۆھ، ڕاستە. کوشتنی خەڵکیش بە دەستکەوت ئەژمار دەکرێت، تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە جادوەوە هەبێت. ئەوان زۆر جار ئەمە لە وێبتۆن و دراماکاندا نیشان نادەن.’
ئەو ئەم ڕاستییەی تۆمار کرد و وەلای نا. بەڵام، وەک دەرکەوت، جادوەکە قسەکانی تەواو نەببوو.
[تۆ “بیرەوەری”یەکت وەرگرت…]
سەنی ڕەق بوو، چاوەکانی بە فراوانی کردەوە.
‘بەڵێ! دەی، شتێکی باشم بدەرێ!’
بیرەوەرییەکان دەکرێت هەر شتێک بن، لە چەکەوە بیگرە تا شتومەکی جادوویی. یەکێکی وەرگیراو لە دوژمنێکی پلە-خەوتوو زۆر بەهێز نابێت، بەڵام هێشتا نیعمەتێک بوو: بێ کێش و نەدۆزراو، دەتوانرێت لە نەبوونەوە بە بیرکردنەوەیەکی سادە بانگ بکرێت، “بیرەوەری”یەکان ئێجگار بەسوود بوون. لەوەش زیاتر، بە پێچەوانەی شتە جەستەییەکان، ئەو دەیتوانی بیباتەوە لەگەڵ خۆی بۆ جیهانی ڕاستی. سوودی هەبوونی شتێکی وەک ئەوە لە “نزیکە”ەوە زۆر گەورە بوو.
‘چەکێک! شمشێرێکم بدەرێ!’
[… “بیرەوەری”یەکت وەرگرت: زەنگی زیو.]
سەنی ئاهێکی هەڵکێشا، نائومێد بوو.
‘باشە، بەو بەختەی کە هەمە، بەس بزانم چاوەڕێی چیم دەکرد؟’
هێشتا، ئەم شتە شایەنی لێوردبوونەوە بوو. ڕەنگە جادوویەکی بەهێزی هەبێت، وەک توانای ناردنی شەپۆلی دەنگیی وێرانکەر یان دوورخستنەوەی ئەو شتانەی بۆی فڕێ دەدرێن.
سەنی “نووسینە جادوویی”ەکانی بانگهێشت کرد و سەرنجی خستە سەر وشەی “زەنگی زیو”. دەستبەجێ، وێنەی زەنگێکی بچووک لەبەر چاوەکانیدا دەرکەوت، لەگەڵ ڕستەیەکی کورت لە دەق لە خوارەوەی.
[زەنگی زیو: یادگارییەکی بچووک لە ماڵێکی لەدەستچوو، کە جارێک ئاسوودەیی و خۆشی بۆ خاوەنەکەی دەهێنا. دەنگە ڕوونەکەی دەتوانرێت لە چەندین میلی دوورەوە ببیسترێت.]
‘چ پارچەیەکی بێ کەڵکە،’ سەنی وا بیری کردەوە، دڵگران بوو.
یەکەم بیرەوەریی ئەو دەرکەوت کە تا ڕادەیەکی زۆر بێسوودە… وەک هەموو ئەو شتانەی تر کە هەیبوو. خەریک بوو تێبگات کە جادووەکە بە یەک شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
‘گرنگ نییە.’
سەنی نوسینە جادووییەکانی لابرد و پاشان سەرقاڵ بوو بە داماڵینی عەبا فەرووەکەی پیاوە مردووەکە و پوتە چەرمە گەرم و قایمەکانی. وەک ئەفسەرێک، جۆری ئەم جلانە پلەیەک لە سەرووی جلەکانی سەربازە سادەکانەوە بوو. دوای پۆشینیان، کۆیلە گەنجەکە دواجار هەستی بە گەرمی کرد بۆ یەکەمجار لەوەتەی کابووسەکە دەستی پێکردبوو — بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو کاتە کورتەی لە نزیک ئاگرەکە بەسەری بردبوو.
‘نایابە،’ وا بیری کردەوە.
عەباکە کەمێک خوێناوی بوو، بەڵام، سەنیش هەروا بوو.
سەیری دەوروبەری کرد، کە بە چاوە ڕەشەکانی بە ئاسانی دەیتوانی لە تاریکاییدا ببینێت. پاڵەوان و زاناکە هێشتا لە ناوەڕاستی ئەرکەکانیاندا بوون. وا بڕیار بوو گوماناوییەکە بەدوای جلی زستانەدا بگەڕێت، بەڵام لەبری ئەوە بە چاوچنۆکییەوە ئەڵقەی لە پەنجەی پیاوە مردووەکان دەکردەوە. بەبێ ئەوەی ئەوان بیبینن، سەنی دوودڵ بوو، بیری دەکردەوە کە ئایا بەڕاستی هەموو شتەکانی بە باشی هەڵسەنگاندووە.
هاوەڵەکانی جێی متمانە نەبوون. داهاتوو زۆر نادیار بوو. تەنانەت مەرجەکانی بڕینی کابووسەکەش بە نهێنی مابوونەوە. هەر بڕیارێک کە بیدایە، لە باشترین حاڵەتدا قومارێک دەبوو.
سەرەڕای ئەوەش، دەبوو هەندێک بڕیار بدات ئەگەر بیەوێت بژی.
کاتی زیاتری بە بیرکردنەوە بەفیڕۆ نەدا، سەنی مەتارەکانی هەڵگرت و ئاهێکی هەڵکێشا.
***
باقی شەوەکەیان بە دانیشتنەوە بەسەر برد لەکاتێکدا پشتیان بە ئاگرەکە بوو، بە ترسەوە سەیری ناو شەوەکەیان دەکرد. سەرەڕای شەکەتی، کەس نەیتوانی بنوێت. ئەگەری گەڕانەوەی ستەمکارەکە بۆ لەناوبردنی هەر چوار ڕزگاربووەکە زۆر ترسناک بوو.
تەنها پاڵەوان وا دەردەکەوت باش بێت، بە ئارامی شمشێرەکەی تیژ دەکردەوە لە ژێر تیشکی گەشی بریسکەدارەکانی ئاگرەکە.
دەنگی کێشانی بەردی تیژکردنەوە بە تیغەکە بە جۆرێک ئاسوودەبەخش بوو.
لە کاتی سپێدەدا، کاتێک خۆر بە تەمەڵی دەستی کردبوو بە گەرمکردنی هەواکە، خۆیان ئامادەکرد بە هەموو ئەو پێداویستییانەی کە توانیبوویان کۆی بکەنەوە و بەرەو سەرماکە بەڕێکەوتن.
سەنی ئاوڕی دایەوە، بۆ دواجار سەیری دیمەنی سەکۆ بەردینەکەی کرد. توانیبووی لەو شوێنە تێپەڕێت کە وا بڕیار بوو کاروانی کۆیلەکان تێیدا لەناو بچن. دەبێت چی ڕوو بدات دواتر؟ کەس نەیدەزانی.
وەرگێڕان: هیستۆری
پێداچوونەوە: هیستۆری