ناروکامی سوبارو، کە بە “گەورەی بروسکە” و بەهێزترین یاریزان دەناسرێت، لە کاتی هێرشکردنە سەر تاوەرەکەدا لەلایەن هاوڕێیەکی نزیکییەوە خیانەتی لێ دەکرێت و دەکوژرێت. لەو ساتەی کە هەموو هێزی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکانی، دەمرێت— بەڵام دواتر لە جەستەیەکی تردا و ٢٠ ساڵ لە داهاتوودا بەخەبەر دێتەوە، لە کاتێکدا هەموو وردەکارییەکانی مردنی خۆی لەبیرە.
لەو سەردەمە نوێیەدا، ڕاستییەکانی ڕابردوو نێژراون و خیانەتکارەکە، کیۆجۆ ئیتسوکی، ئێستا وەک یاریزانێکی پلەبەرز لە ژێر ناوبانگێکی درۆینەدا حوکم دەکات. سوبارو دەبێت بە خێرایی دووبارە بەهێز ببێتەوە، هەم بۆ تۆڵەسەندنەوە و هەم بۆ دۆزینەوەی هاوڕێ کۆنەکانی کە ڕەنگە هێشتا چاوەڕێی بن.
سوبارو تێدەگات کە ئەگەر هەموو شتێک وەک پێشتر دووبارە بکاتەوە، تەنها مێژوو دووبارە دەبێتەوە، بۆیە ڕێگەیەکی جیاواز هەڵدەبژێرێت: کە ئەویش پەخشی ڕاستەوخۆیە . تەنانەت ئەگەر لاساییکەرەوەکان جیهان پڕ بکەن لە کۆپیکردنی ئەفسانەی “ناروکامی سوبارو”، گرنگ نییە— چونکە ئەو خۆی، نەفەسە ڕاستەقینەکەیە.