پێویستمان بە ئەندامی نوێیە!

ستافی Kurdish Manhwa بەدوای کەسانی شارەزادا دەگەڕێت بۆ وەرگێڕان و لکاندنی مانهوا.

4 پۆستی کراوە
وەرگێڕ وەرگێڕانی مانگا و مانهوا لە ئینگلیزی/عەرەبی بۆ کوردی
کراوەیە بۆ وەرگرتن
لکێنەر دەستکاریکردن و ڕێکخستنی وێنەکان و تایپسێتینگ
کراوەیە بۆ وەرگرتن
پشکنەر پشکنینی نووسین و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان
کراوەیە بۆ وەرگرتن
سپیکەرەوە ئیدیت لەسەر مانهوکانمان دەکات بۆ ئەوەی بڵاوی بکەینەوە
کراوەیە بۆ وەرگرتن

دەربارەی ئێمە


✦ کوردش مانهوا

بەخێربێن بۆ
کوردش مانهوا

جیهانێکی بێسنوور لە چیرۆک و سەرگەرمی



دەربارەی ئێمە

🌟

شانازی دەکەین کە یەکەم پلاتفۆرمی تایبەتمەند لە وەرگێڕانی مانهوا و مانگا بۆ سەر زمانی کوردی پێشکەش بکەین.

کوردش مانهوا بە سۆزێکی قووڵ بۆ جیهانی مانهوا و مانگا و نۆڤڵ دامەزرا، و خواستێکی دڵسۆزانەمان هەیە بۆ گەیاندنی شکۆمەندی مانهوای کۆری(چینی) و مانگای ژاپۆنی و نۆڤڵ بۆ خوێنەری کورد، بە زمانێکی ورد و پاراو کە ڕۆحی دەقی ڕەسەن دەپارێزێت.

بینینی ئێمە

💎

لە کوردش مانهوا پێمان وایە هەموو خوێنەرێک مافی ئەوەی هەیە چێژ لە باشترین مانهواکان بە زمانی زگماکی خۆی وەربگرێت. هەر بۆیە هەوڵدەدەین وەرگێڕانی پیشەیی پێشکەش بکەین کە:

١

ڕێز لە کوالیتی کارەکە بگرێت

٢

قووڵایی کارەکتەرەکان ڕەنگ بداتەوە

٣

درەوشاوەیی ڕووداوەکان بپارێزێت

٤

ئەزموونێکی خوێندنەوەی چێژبەخش و هەمەلایەنە دروست بکات

ئامانجەکانمان

🎯

ئامانجمان بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی فراوانی کوردی یە لە عاشقانی مانهوا و مانگا و نۆڤڵ، و دابینکردنی ناوەڕۆکی ناوازە کە داهێنان و وردبینی و خۆشی تێکەڵ دەکات.

ئێمە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان، و پێشوازی لە فیدباک و پێشنیارەکانتان دەکەین بۆ پشتگیریکردنی گەشتەکەمان بەرەو پێشکەشکردنی باشترینەکان.

🙏
سوپاس بۆ ئێوە

سوپاس بۆ ئێوە کە بەشێک بوون لە سەرەتاکانمان.

پێکەوە ئایندەیەکی گەش بۆ خۆشەویستانی مانهوا و مانگا دروست دەکەین!

چێژ لە جوانترین چیرۆک و نایابترین سەرگەرمیەکان وەربگرە لەگەڵ ئێمە!

گەشتی خۆت دەست پێ بکە ئێستا 🚀

🚫

ڕێگری ڕێکلامەکان چالاکە (Ad blocker)!

وادیارە تۆ دژە ڕیکلام بەکاردەهێنیت. ڕیکلامەکان یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە بەردەوامی ماڵپەڕ مسۆگەر دەکات. تکایە ناچالاکی بکە بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بیت لە خوێندنەوە. 🙏